سه‌رۆك كومارى عێراق و سه‌رۆكى كوردستان له‌گه‌ل وه‌زیرى نوێى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا كۆبونه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراقی فیدراڵ و مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركرده و نوێنه‌رى ژماره‌یه‌ك لایه‌نى سیاسیی عێراقی و به به‌شدارى رۆبه‌رت گێتس وه‌زیری نوێی به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێدرا.
له گفتوگۆكانى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆسیه‌ى ئه‌منى عێراق و پلان و به‌رنامه ئه‌منیه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه ئه‌منیه‌كان و سه‌قامگیركردنى وڵات قسه و باسیان لێوه‌كرا و چه‌ندین پێشنیاز و بۆچونیش بۆ سه‌ر خستنى پڕۆسه‌ى سیاسیی له عێراق و یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى لایه‌نه عێراقییه‌كان له پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش خرانه‌ڕوو.
جێی باسه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سه‌ردانێكیدا رۆبه‌رت گێتس وه‌زیری نوێی به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا به یاوه‌رى ژه‌نراڵ پیته‌ر پێیس سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هاوبه‌شی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانى گه‌یشتنه به‌غدا.
دادگاى مافی مرۆڤ به 28 هه‌زار و 500 یۆرۆ حكومه‌تى توركیا سزا ده‌دات
له سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ى كه سه‌باره‌ت به كوشتنى نووسه‌رى كورد مو‌سا عنته‌ر پێشكه‌شى دادگاى مافی مرۆڤ كرابوو، دادگا به‌هۆى پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ بریارى سزادانى حكوومه‌تى توركیاى به بیست و هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د یۆرۆ ده‌ركرد. ته‌له‌فزیۆنى سى ئێن ئێن تورك رایگه‌یاند دادگاى مافى مرۆڤ پاش سه‌ردانى خانه‌واده‌ى مووسا عه‌نته‌ر ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تى توركیا ئاگادارى ئه‌وه بوو كه ناوبراو هه‌ره‌شه‌ى لێده‌كرێت كه‌چى هیچ هه‌نگاوى ئه‌وتۆى بۆ پاراستنى گیانى نه‌هاوێشتووه .
هه‌روه‌ها پاش كوشتنیشى هیچ لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایى ئه‌نجام نه‌داوه. مووسا عنته‌ر له بیستى مانگى ئه‌یلوولى ساڵى هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و دوو له شارى ئامه‌د له لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركیاوه كوژرابوو.
ئه‌نجوومه‌نى گشتى UN نیگه‌رانه به پێشیلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه
ئه‌نجوومه‌نى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانیى خۆى سه‌باره‌ت به پێشیلكردنى به‌رده‌وامى ده‌سه‌ڵاتدارنى ئێران بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ربڕى. له بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ندا كه به كۆى حه‌فتا و دو ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، هاتووه حكوومه‌تى ئێران به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ته‌شقه‌ڵه و شه‌رپێفرۆشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراو و كه‌سانه كه له بوارى مافى مرۆڤ كار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسان و قوتابیان و پیاوان ئاینى و چه‌ندین لایه‌نى دیكه‌ش كه بیروراكانیان له‌گه‌ڵ بیرووراكانیدا ناگونجێت ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه ره‌خنه‌ى له سه‌رنه‌كه‌وتنى رژێمى دادوه‌رى ئێرانى گرت و به نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا. بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌یه‌كى توندى ئاراسته‌ى حكوومه‌تى ئێران كرد سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى سزاى له سێداره‌دان به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا و ئه‌شكه‌نجه‌دان و جیاوازى كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تان و كه‌مینه نه‌ته‌ویی و ئه‌تنیه‌كان.
دادگاى باڵاى تاوانى عێراق سى و دوه‌مین دانیشتنى خۆى سازكرد
پێش نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى تاوانى عێراق تایبه‌ت به دادگایكردنى سه‌ددام دار و ده‌سته‌كه‌ى به تاوانى ئه‌نفالكردنى گه‌لى كورد به سه‌رۆكایه‌تى دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌لعرێبى و به‌ئاماده‌بونى گشت تاوانباران سى و دوه‌مین دانیشتنى خۆى سازكرد.
له به‌شى یه‌كه‌مى دانیشتنى ئه‌مڕۆدا داواكارى گشتى كۆمه‌ڵێك دیكۆمێنتى تایبه‌ت به تاوانبار فه‌رحان موتله‌گ ئه‌لجبورى و سابر عه‌بد ئه‌لعه‌زیز ئه‌لدورى پێشكه‌ش به‌دادگا كرد .
سه‌باره‌ت به‌و دیكۆمێنتانه‌ى كه تایبه‌ت بون به تاونبار فه‌رحان ، داواكارى گشتى گوتى :
ئه‌و دیكۆمێنته‌ى خراوته رو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه له‌ماوى دو هه‌فته‌دا حكومه‌تى به‌عس نۆ گوندى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى خاپور كردوه و دانیشتوانى ئه‌نفالكردون.
هه‌روه‌ها ئه‌و دیكۆمێنته ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هێزه‌كانى سوپاى به‌عس هاوڵاتێكى كوردى شێتیان شه‌هید كردوه.
پاشان داواكارى گشتى ژماره‌یه‌ك دیكۆمێنتى تایبه‌ت به ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ربازى گشتى رژێمى به‌عس خسته رو كه ئه‌و كاته سابر ئه‌لدورى به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و تیایدا رێوشۆێن و چۆنیه‌تى به‌كارهێنان و داڕشتنى پلانه‌كان بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى دژ به ناوچه جیاجیاكانى كوردستان رون ده‌كاته‌وه .
داوكارى گشتیش ئه‌وى رونكرده‌وه هه‌رچه‌نده فه‌رمانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى گشتى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى تایبه‌ته به كه‌رته‌كانى دوژمن ، كه‌چى له‌و دیكۆمێنتانه به‌دیارده‌كه‌وێت كه ده‌زگاكه به شێوه‌یه‌كى زه‌ق و دیار پێشنیار ده‌كات مادده‌كانى زارین و خه‌رده‌ل دژ به دانیشتوانانى ناوچه‌كه به‌كار بهێنرێت .
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى دیكه‌ش كه ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردوه ، باس له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانى سه‌ربازى عێراقى سێ هاوڵاتى كوردى ده‌ستگیركراویان له فڕۆكه‌وه فڕێداوه‌ته خواره‌وه . دواى نمایش كردنى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى دیكه‌ى هه‌ستیار، دادوه‌ر دانیشتنه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى حه‌فتا و پێنج خوله‌ك هه‌ڵپه‌سارد
بزوتنه‌وه‌ى فه‌تح و حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌رتى غه‌ززه روبه‌ڕوى یه‌ك بونه‌وه
هه‌واڵه‌كان وا راده‌گه‌یه‌نن كه سه‌ربارى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى چه‌ند رۆژی رابردو مۆریان كردوه، لایه‌نگرانى هه‌ر دو بزوتنه‌وه‌ى فه‌تح و حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌رتى غه‌ززه روبه‌ڕوى یه‌ك بونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رز له پێكدادانێكى نێوان لایه‌نگرانى ئه‌و دو بزوتنه‌وه‌یه‌دا له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كى غه‌ززه كه‌سێك كوژراوه و هه‌شتى دیكه‌ش بریندار بون .
یه‌كێك له پزیشكه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه به ئاژانسى (بی بی سی) راگه‌یاند پێكدادانه‌كه له نێوان چه‌ند چه‌كدارێكى هه‌واڵگریى سه‌ر به حه‌ماس و هێزێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه به ده‌ستى فه‌تحه‌وه‌یه روی داوه و تیایدا هاوڵاتییه‌كى مه‌ده‌نى كوژراوه.
پێرێش هه‌ر له درێژه‌ى بارگرژییه‌كانى نێوان فه‌تح و حه‌ماسدا دو موشك له نزیك بارگاى مه‌حمود عه‌باس كه‌وتنه خواره‌وه و بونه هۆى بۆینداربونى پێنج له پاسه‌وانه‌كانى.
ئه‌مه‌ش دواى كۆنترۆلكردنى دو وه‌زاره‌تى سه‌ر به حه‌ماس له لایه‌ن لایه‌نگرانى فه‌تحه‌وه دێت كه مه‌حمود ئه‌لزه‌هارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌له‌ستین له سه‌ر لیستى حه‌ماس به كوده‌تاى سه‌ربازى به سه‌ر حكومه‌تى حه‌ماسدا له قه‌ڵه‌مى داب‌و.
بلێر داوای له موسڵمانان كرد به‌رامبه‌ر به ئێران یه‌كگرتوو بن
PNA – تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له وڵاتانی موسڵمانی میانه‌ڕه‌و كرد یه‌كێتیه‌كی نوێ به‌رامبه‌ر به وڵاتانی توندڕه‌و وه‌كو ئێران پێك‌بێنن و رایگه‌یاند كه ئێران به نیازه ده‌وڵه‌ته دیموكراته‌كانی ناو عێراق، لوبنان و فه‌له‌ستین لاواز بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی بی بی سی، بلێر له داویین رۆژی سه‌فه‌ری خۆی بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بازرگانان له شاری دوبه‌ی، ده‌وڵه‌تی ئێرانی وه‌كو مه‌ترسیه‌كی ستراتژی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه وه‌سفكرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه "ئێستا كاتی ئه‌م یه‌كێتیه‌ك به‌سه‌ر نه‌چووه، به‌ڵام پێویسته یه‌كێتیه‌كی له زووترین كاتدا پێكبێت".
تۆنی بلێر له كاتێكدا ئه‌م لێدوانانه‌ی داوه كه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ربڕیوه.
بلێر پێشتریش تاران و دیمه‌شقی به پاڵپشتیكردن له تیرۆر و توندوتیژی تاوانبار كردبوو.
روداوى ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقى فیدراڵ رایگه‌یاند تیرۆریستێكى خۆ كۆژ به ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو خۆى له ناو خاڵێكى پشكنینى پۆلیس له گه‌ڕه‌كى جادرییه‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا ته‌قانده‌وه و به هۆیه‌وه یازده كه‌س شه‌هید و سیی و یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون. له لایه‌كى دیكه‌وه عه‌مید عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ره‌تیكرده‌وه كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاره‌باى دۆره له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنرابن.
ناوبراو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ى روویداوه رفاندنى كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو هێزه‌كانى ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى پاكسازییان له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ست پێكردووه و ژماره‌یه‌ك له كارمه‌نده‌كانیان به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى كردن به گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ستگیر كردووه. به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند هێزێكى وه‌زاره‌ت به پاڵپشتى هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌سى گومان‌لێكراو به ئه‌نجامدانى كارى تیرۆریستى له وێستگه‌ى كاره‌باى دۆره ده‌ستگیر كرد.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى عێراق رایانگه‌یاند حكوومه‌ت سه‌رقاڵى دارشتنى پلانێكه بۆ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنى بیست هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانى سوپا و پۆلیس له شارى به‌غدا ئه‌ویش بۆ رێگه گرتن له به‌رده‌وام بوونى كارى توندوتیژیى تائیفه‌گه‌رى. له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕِێژكراو له‌لایه‌ن تیرۆریستێكی خۆكوژه‌وه له خالی پشكنینی سوپای عێراق له نێوان شاره‌دێی ریاز و شارۆچكه‌ی بێجی، سه‌ربازێكی هێزه‌كانی عێراق شه‌هید و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
دیداری ئه‌حمه‌دی نژاد له كرماشان؛ پاوه؛روانسه‌رو سه‌لاسی باوه‌جانی
20.12.06 – KTV . كرماشان.بێستون كاكه‌یی.دوكتورمه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌گه‌ڵ گروپی یاوه‌ری به‌یانی 19/12/06 گه‌یشته كرماشان و له لایان خه‌ڵكی كرماشانه‌وه پێشوازی لێكرا. ئه‌حمه‌دی نژاد به هه‌واڵنێرانی گوت: بێگومان كرماشان كاریگه‌ری زۆری هه‌بوه به‌سه‌ركولتوری وئابوری وشارستانیه‌تی ئێران.
پاشان له ئیستادیومی ئازادی وتاری بۆخه‌ڵك خوێنده‌وه: ئه‌گه‌ر سێ وڵاته ئه‌وروپیه‌كه بیانه‌وێ به زۆر به‌ری پێشكه‌وتنی ئیران بگرن ؛ ئێران ئه‌وه به‌دوژمنكاری ئه‌زانێ وه‌ك خۆیان هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئه‌كا. پاشان ئاماژه‌ی دایه بێكاری لاوان و گوتی له‌سه‌ر هه‌مومانه بێكاری ریشه‌كێش بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی نژاد چو‌ه شاری پاوه‌و له‌وێ گوتی:ده‌وڵه‌ت 20ملیار تمه‌نی بۆ نه‌هێشتنی بێكاری لاوه پاوه‌ییه‌كان ته‌رخانكردوه كه هیوادارین بێ هیچ گرفتێك بدرێته‌لاوانی ئه‌م شاره. ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی به زوویی بازارچه‌ی بازرگانی له نێوان پاوه‌و كوردستانی عێراق دروست ئه‌كه‌ین. شایانی گوتنه‌له‌لایان خه‌ڵكی پاوه چۆخه‌ورانه‌كێك له‌گه‌ڵ كڵاشێك به‌دیاری درایه سه‌ره‌ك كۆمار‌و سه‌ره‌ك كۆمار بریاری دا له‌دیدارێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جلوبه‌رگه بكاته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها چو‌ه سه‌لاسی باوه‌جانی و له‌شاری تازاوای سه‌لاس قسه‌ی كرد: به‌یارمه‌تی ئێراق بازارچه‌یه‌ك ئه‌كه‌ینه‌وه بۆخه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌و زانكۆ‌و ئیستادیۆمیشتان بۆ دروست ئه‌كه‌ین.دوایی چوه‌شاری روانسه‌رو له سه‌رمه‌سه‌له‌ی ناوكی ئێران قسه‌ی كرد و بریاری دروستكردنی زانكۆی په‌یام نووریشی پێدان.

ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی دێسامبری 2006ی زایینی، عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له‌لایه‌ن حیزبی دیموكراتی كوردستان- ئێران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌شداری كرد. كۆنگره‌كه له شاری هه‌ولێر، پێته‌ختی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران و به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان و به‌شی كوردیی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماده بوون.
له (ك.ش.ز.ك. ئێران) دا هه‌روه‌ك حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) سووكایه‌تی به ناسیۆنالیزمی كورد ده‌كرێ. له سۆسیالیزم هه‌ر ئێسك و پروسكه‌كه‌ی ماوه و نه‌یانهێشتووه فێمینیزم بچێته نێو پڕۆگرامی ڕێكخراوه‌كه‌یان و ژینگه‌پارێزی دیموكڕاتانه ونه. كۆنگره‌ی یازده‌ی ڕێكخراوه‌ی یه‌كه‌م و كۆنگره‌ی دوازده‌ی ڕێكخراوه‌ی دووه‌م نیشانیان دا كه پێش گه‌شه‌ی بیروڕای تازه ده‌گیرێ. هێزه دیموكراته‌كان ده‌بێ ده‌ست بكه‌ن به كاری سه‌ربه‌خۆ و بیروڕای خۆیان بنووسن و بڵاوی بكه‌نه‌وه و خۆیان وه‌ك ڕه‌وتێكی تازه بناسێنن و له هه‌مان كاتدا - ئه‌گه‌ر كرا- له‌و دوو ڕێكخراوه‌دا بمێننه‌وه.



له ته‌له‌ڤزیۆنی تیشك‌دا 1ی دیسه‌مبه‌ر چاوم به به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری كه‌وت. من خۆم تیشك تیڤیم به‌لاوه جێی ڕێزه و كارگێڕه‌كانیش زۆر زه‌حمه‌تد‌ه‌كێشن به‌ڵام چاوم به ناوی به‌رنامه‌یه‌ك كه‌وت كه ناویان نابوو "سه‌رخۆشان". به‌ڕاستی حه‌یفه ئه‌و كاناڵه كه‌ڵك له‌و ناوه وه‌ربگرێ، چونكه ئه‌و ناوه ئیعتیادمان وه‌بیر دێنێته‌وه، كه هه‌زاران خه‌ڵكی ئێمه‌یان به‌و داوه گیرۆده كرد، به به‌لاش. چونكه ئه‌وكاتی به ناوی پێشكه‌وتنه‌وه ئه‌و دابه مه‌نفییه‌یان ده‌هێنا نێو كوردان، هه‌ر ئه‌وه كێشایه ئیعتیاد به شتی ئه‌ولاتر. ئێستا ماشه‌ڵڵا خه‌ڵك به تریاك و هێرۆئین موعتادن. جا پێموایه كه ئێستا خه‌ڵك وه‌پێشكه‌وتوون، مۆدی سه‌رخۆشان نه‌ماوه با ناوی بنێن به‌رنامه‌ی موعتادان.
ده‌مكوتركردن یه‌كێك له سیاسه‌ته‌كانی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی له‌م كۆنگره‌دا بووه.




